NEWS‎ > ‎

زانکۆی چەرموو توانی لە پاڵەوانێتی گۆڕەپان ومەیدان بۆ زانکۆکانی هەرێمی کوردستان پلەی چوارەمی بەدەست بهێنێت

posted Jul 2, 2018, 3:25 PM by Mohanad Abdolelah Aziz
زانکۆی چەرموو لە پاڵەوانێتی گۆڕەپان ومەیدان بۆ زانکۆکانی هەرێم کە لە زانکۆی سلێمانی لە ڕۆژانی (١٩ - ٢٠ / ٤ / ٢٠١٨) سازدرابوو پلەی چوارەمی بەدەست هێنا ، شایانی باسە لەم پاڵەوانیەدا (٨) تیپ لە زانکۆکانی (دهۆک ، زاخۆ ، هەڵەبجە ، گەرمیان ، خانەقین ، چەرموو ، وسلێمانی کە بە دوو تیپی کۆلیژی پەروەردەی وەرزش وکۆلیژی  پەروەردەی بنەڕەتی) بەشداربوون، هەر چەنەدە زانکۆی چەرموو کۆلیژ وبەشی وەرزشی نییە وتوانی پلەی چوارەمی بەکوکردنەوەی (٢٢) خاڵ وەرکرت ودوو مەدالیا کە یەکیکیان زیوییوو لە کێبڕکێ پۆستی (٤×١٠٠) مەتری ومەدالیاکی بڕۆنزی لە  پێشبڕکێی قورص هەڵدان بردەوە ، وئەنجامەکانی زانکۆی چەرموو بەم شێوەیە بوو :
١ - کێبڕکی راکردن (١٠٠) مەتری : یاریزان "جێگر سەرتیب" پلەی پێنجەمی بەدەست بهێنێت.
٢ - کێبڕکی راکردن (٢٠٠) مەتری : یاریزان "جوتیار غازی" پلەی چوارەمی بەدەست بهێنێت.
٣ - کێبڕکی راکردن (٤٠٠) مەتری : یاریزان "فەرمان ئەحمد" پلەی پێنجەمی بەدەست بهێنێت.
٤ - کێبڕکی راکردن (٨٠٠) مەتری : یاریزان "شالاو فازل" پلەی پێنجەمی بەدەست بهێنێت.
٥ -  کێبڕکێ پۆستی (٤×١٠٠) مەتری: یاریزانان "محمد نیزام ، جێگر سەرتیب ، محمد جیهاد ، شالاو فازل" پلەی دووەمی بەدەست هێنا.
٦ -  کێبڕکێ پۆستی (٤×٤٠٠) مەتری: یاریزانان "فەرمان ئەحمد ، وەریا جەبار ، محمد شکور ، جوتیار غازی" پلەی چوارەمی بەدەست هێنا.
٧ - پێشبڕکێی (قورص هەڵدان) : یاریزان "جێگر سەرتیب" پلەی سێیەمی بەدەست بهێنێت.
٨ - پێشبڕکێی (ڕمهەڵدان) : یاریزان "جێگر سەرتیب" پلەی چوارەمی بەدەست بهێنێت.


Comments