NEWS‎ > ‎

ئەنجامی یارییەکانی خولی زانکۆی چەرموو بۆ فۆتساڵ رۆژی سێ شەممە بەرواری (٢٠١٨/٢/٢٠)

posted Feb 23, 2018, 11:26 AM by Mohanad Abdolelah Aziz
ئەنجامی یارییەکانی خولی زانکۆی چەرموو بۆ فۆتساڵ رۆژی سێ شەممە بەرواری (٢٠١٨/٢/٢٠) :

١ - بەشی پەروەردەی و دەرووناسی × بەشی ئنگلێزی 
لە میانەی یارییەکانی خۆلی زانکۆی چەرموو بۆ فۆتساڵ تیپی بەشی (پەروەردەی و دەرووناسی) سەرکوتنی بەدەستهینا لەسەر تیپی (ئنگلێزی) بەئەنجامی (٢ × ١) ،  گۆڵەکانی تێپی (پەروەردەی و دەرووناسی) لەلایان یاریزانان (رەوند ئازاد "١" گۆڵ) و(علی حسن "١" گۆڵ) تۆمارکردن ، لە کاتێکدا گۆڵەکەی تێپی (ئنگلێزی) لەلای یاریزان (وەریا خالید "١" گۆڵ) تۆمارکرد .
بەم ئەنجامش تیپی بەشی (پەروەردەی و دەرووناسی) سەرکەوت بۆ یاری پیش کۆتایی لە خۆلی زانکۆی چەرموو بۆ فۆتساڵ .

٢ - تێپی مامۆستایان × تێپی تومارگە
ولە یاری دووەم تیپی (مامۆستایان) سەرکوتنی بەدەستهینا لەسەر تیپی (تومارگە) کە بەجیاوازی گۆڵ بەلێدانی سزا لە نیشانی سزاوە بەئەنجامی (٥ × ٤) لە دوای ئەوە کاتی یارییەکە کۆتایی هات بەیەکسانی (٤ × ٤) بو هەردولا،  گۆڵەکانی تێپی (مامۆستایان) لەلایان یاریزانان (هۆز عومەر "٢" گۆڵ) و(مەروان ئەسعد "١" گۆڵ) و(میسان محمد "١" گۆڵ)  تۆمارکردن ، لە کاتێکدا گۆڵەکانی تێپی (تومارگە) لەلایان یاریزانان (هاوکار رەسول "٢" گۆڵ) و(هیمن عوسمان "١" گۆڵ) و(توانا فاتیح "١" گۆڵ) تۆمارکردن ، هەر وها گۆڵەکانی تێپی (مامۆستایان) بەلێدانی سزا لەلایان یاریزانان (میسان محمد ، ئامانج ناصیح ، شادومان عبدول فتاح ، مەروان ئەسعد ، هۆز عەمەر) تۆمارکردن ، لە کاتێکدا گۆڵەکانی تێپی (تومارگە) بەلێدانی سزا لەلایان یاریزانان (هاوکار رەسول ، علی محمد ، توانا فاتیح ، هیمن عوسمان) تۆمارکردن و یاریزان (شوانە جومعە) تۆمارنەکرد.

Comments