NEWS‎ > ‎

ئەنجامی یارییەکانی خولی سیستەمی کلاسیکی زانکۆی چەرموو بۆ فۆتساڵ رۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی (٢٠١٩/١/٢٧)

posted Jan 27, 2019, 10:13 AM by Mohanad Abdolelah Aziz
١ - بەشی فیزیا × بەشی کارگێری
لە میانەی یارییەکانی خۆلی سیستەمی کلاسیکی زانکۆی چەرموو بۆ فۆتساڵ تیپی بەشی (فیزیا) سەرکوتنی بەدەستهینا لەسەر تیپی بەشی (کارگێری) کە بەجیاوازی گۆڵ بەلێدانی سزا لە نیشانی سزاوە بەئەنجامی (٦ × ٥) لە دوای ئەوە کاتی یارییەکە کۆتایی هات بەیەکسانی (٣ × ٣) بو هەردولا،  گۆڵەکانی تێپی بەشی (فیزیا) لەلایان یاریزانان (فریاد باقی "١" گۆڵ) (بادینان محمد "١" گۆڵ) و(بێرون لەتیف "١" گۆڵ) تۆمارکردن ، لە کاتێکدا گۆڵەکانی تێپی بەشی (کارگێری) لەلایان یاریزانان (قوربانی حەسەن "٢" گۆڵ) و(جێگر سەرتیب "١" گۆڵ) تۆمارکردن.
٢ - بەشی نەوت وگاز × بەشی ژمێریاری
لە یاری دووەم تیپی بەشی (نەوت وگاز) سەرکوتنی بەدەستهینا لەسەر تیپی بەشی (ژمێریاری) کە بەجیاوازی گۆڵ بەلێدانی سزا لە نیشانی سزاوە بەئەنجامی (٤ × ٣) لە دوای ئەوە کاتی یارییەکە کۆتایی هات بەیەکسانی (٢ × ٢) بو هەردولا،  گۆڵەکانی تێپی بەشی (نەوت وگاز) لەلای یاریزان (محمد احمد "٢" گۆڵ) تۆمارکرد ، لە کاتێکدا گۆڵەکانی تێپی بەشی (ژمێریاری) لەلای یاریزان (هەڵکەوت محمد "٢" گۆڵ) تۆمارکرد.

بەم ئەنجامەش هەردوو تێپی بەشی (فیزیا) و بەشی (نەوت وگاز) سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی لە خولی سیستەمی کلاسیکی زانکۆی چەرموو بۆ فۆتساڵ.

Comments