NEWS‎ > ‎

یاریزان (سروە فاخیر) لەسەر ئاستی تاکی کچانی قۆناغی یەکەم توانی ببێتە پاڵەوانی خولی تۆپی سەرمێزی زانکۆی چەرموو

posted Nov 28, 2018, 9:38 AM by Mohanad Abdolelah Aziz

رۆژی چوار شەممە بەرواری (٢٠١٨/١١/٢٨) یاری کۆتایی خولی تاکی کچانی زانکۆی چەرموو قۆناغی یەک بۆ تۆپی سەرمێز بەرێوەچوو لە نێوان یاریزان (سروە فاخیر) خوێندکاری کۆلێژی پەروەردە و زمان بەشی پەروەردەی تایبەت لەگەڵ یاریزان (سۆنیا جەلال) خوێندکاری کۆلێژی کارگیری گشتی وبەرێوەبردنی سامانی سروشتی بەشی ژمێریاری ، ویاریزان (سروە فاخیر) توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت لەسەر ئاستی تاکی کچانی قۆناغی یەکەمی زانکۆی چەرموو دوای سەرکەوتنی بەسەر یاریزان (سۆنیا جەلال) بە ئەنجامی (٢×٠) گیم ، وئەنجامی گیمەکان بەم شیوە بوو (١١×٦) ، (١١×٩) ، لە کۆتایی خولەکەدا بەڕیز (م. هەژار قادر) سەرۆکی بەشی ژمێریاری لە کۆلێژی کارگیری گشتی وبەرێوەبردنی سامانی سروشتی  خەڵات ومەدالیا بەسەر یاریزانەکاندا دابەشکرد .

بەم ئەنجامەش هەردوو یاریزان (سروە فاخیر) و (سۆنیا جەلال) سەرکەوتن بۆ خولی کۆتایی لە پاڵەوانێتی کچانی زانکۆی چەرموو بۆ تۆپی سەرمێز لەسەر ئاستی تاکی کچان ، کە یەکەم ودووەمی قۆناغەکانی (یەک و دوو و سێ و چوار) دەگریتەوە.

Comments