NEWS‎ > ‎

یاریزان (ساکۆ عومەر) لەسەر ئاستی تاکی کورانی قۆناغی چوارەم توانی ببێتە پاڵەوانی خولی تۆپی سەرمێزی زانکۆی چەرموو

posted Nov 19, 2018, 10:19 AM by Mohanad Abdolelah Aziz   [ updated Nov 20, 2018, 2:55 AM ]

رۆژی دوو شەممە بەرواری (٢٠١٨/١١/١٩) یاری کۆتایی خولی تاکی کورانی زانکۆی چەرموو قۆناغی چوار بۆ تۆپی سەرمێز بەرێوەچوو لە نێوان یاریزان (ساکۆ عومەر) خوێندکاری کۆلێژی کارگیری گشتی وبەرێوەبردنی سامانی سروشتی بەشی کارگێری لەگەڵ یاریزان (فەرهەنگ طاهر) خوێندکاری کۆلێژی پەروەردە و زمان بەشی ئنگلێزی ، ویاریزان (ساکۆ عومەر) توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت لەسەر ئاستی تاکی کورانی قۆناغی چوارەمی زانکۆی چەرموو دوای سەرکەوتنی بەسەر یاریزان (فەرهەنگ طاهر) بە ئەنجامی (٣×٠) گیم ، وئەنجامی گیمەکان بەم شیوە بوو (١١×٤) ، (١١×٧) ، (١١×٥). 

لە کۆتایی خولەکەدا بەڕیزان (م. سەرخیڵ شەوکەت) سەرۆکی بەشی کارگێری لە کۆلێژی کارگیری گشتی وبەرێوەبردنی سامانی سروشتی و (م. محمد حبیب) مامۆستای بەشی ئنگلێزی لە کۆلێژی پەروەردە و زمان خەڵات ومەدالیا بەسەر یاریزانەکاندا دابەشکرد .

بەم ئەنجامەش هەردوو یاریزان (ساکۆ عومەر) و (فەرهەنگ طاهر) سەرکەوتن بۆ خولی کۆتایی لە پاڵەوانێتی کورانی زانکۆی چەرموو بۆ تۆپی سەرمێز لەسەر ئاستی تاکی کوران ، کە یەکەم ودووەمی قۆناغەکانی (یەک و دوو و سێ و چوار) دەگریتەوە.

Comments