NEWS‎ > ‎

یاریزان (پەیمان جەلال) لەسەر ئاستی تاکی کچانی قۆناغی دووەم توانی ببێتە پاڵەوانی خولی تۆپی سەرمێزی زانکۆی چەرموو

posted Oct 31, 2018, 11:57 AM by Mohanad Abdolelah Aziz

رۆژی دوو شەممە بەرواری (٢٩/١٠/٢٠١٨) یاری کۆتایی خولی تاکی کچانی زانکۆی چەرموو قۆناغی دوو بۆ تۆپی سەرمێز بەرێوەچوو لە نێوان یاریزان (رازاو ریبوار) خوێندکاری کۆلێژی زانستە کرداری وتەندروستیەکان بەشی فیزیا وپاڵەوانی پاڵەوانێتی تاکی کچانی زانکۆی چەرموو لە ساڵی رابردوو لەگەڵ یاریزان (پەیمان جەلال) خوێندکاری کۆلێژی کارگیری گشتی وبەرێوەبردنی سامانی سروشتی بەشی ژمێریاری وپاڵەوانی خولی تاکی کچانی قۆناغی یەک ی زانکۆی چەرموو لە ساڵی رابردوو ، ویاریزان (پەیمان جەلال) توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت لەسەر ئاستی تاکی کچانی قۆناغی دووەمی زانکۆی چەرموو دوای سەرکەوتنی بەسەر یاریزان (رازاو ریبوار) بە ئەنجامی (٣×٠) گیم ، وئەنجامی گیمەکان بەم شیوە بوو (١١×٧) ، (١١×٥) ، (١١×٧) ، لە کۆتایی خولەکەدا بەڕیزان (م. لەنجە عاصی) یاریدەدەری راگری کۆلێژی کارگیری گشتی وبەرێوەبردنی سامانی سروشتی و (م. عزیز محمد) سەرۆکی بەشی فیزیا لە کۆلێژی زانستە کرداری وتەندروستیەکان خەڵات ومەدالیا بەسەر یاریزانەکاندا دابەشکرد .

بەم ئەنجامەش هەردوو یاریزان (پەیمان جولال) و (رازاو ریبوار) سەرکەوتن بۆ خولی کۆتایی لە پاڵەوانێتی کچانی زانکۆی چەرموو بۆ تۆپی سەرمێز لەسەر ئاستی تاکی کچان ، کە یەکەم ودووەمی قۆناغەکانی (یەک و دوو و سێ و چوار) دەگریتەوە.


Comments