NEWS‎ > ‎

یاریزان (پێشین ڕێبوار) توانی پالەوانێتی کورانی زانکۆی چەرموو بۆ (تۆپی سەرمێز) بەدەست بهێنێت

posted Jan 21, 2019, 10:17 AM by Mohanad Abdolelah Aziz

رۆژی دوو شەممە بەرواری (٢٠١٩/١/٢١) یاری کۆتایی پاڵەوانێتی تاکی کورانی زانکۆی چەرموو بۆ تۆپی سەرمێز بەرێوەچوو لە نێوان یاریزان (پێشین ڕێبوار) خوێندکاری کۆلێژی زانستە کرداری وتەندروستیەکان بەشی کومپیوتەر لەگەڵ یاریزان (بیرۆن لەتیف) خوێندکاری کۆلێژی زانستە کرداری وتەندروستیەکان بەشی فیزیا ، ویاریزان (پێشین ڕێبوار) توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت لەسەر ئاستی تاکی کورانی زانکۆی چەرموو دوای سەرکەوتنی بەسەر یاریزان (بیرۆن لەتیف) بە ئەنجامی (٣×٠) گیم ، وئەنجامی گیمەکان بەم شیوە بوو (١١×٥) ، (١١×٧) ، (١١×٩). 

لە کۆتایی خولەکەدا بەڕیزان (د. بارام احمد) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی چەرموو و(د. بەختیار کەمال) راگری کۆلێژی زانستە کرداری وتەندروستیەکان جام ومەدالیا بەسەر یاریزانەکاندا دابەشکرد .


Comments