NEWS‎ > ‎

یاریزان (موستفا محمد) لەسەر ئاستی تاکی کورانی قۆناغی دووەم توانی ببێتە پاڵەوانی خولی تۆپی سەرمێزی زانکۆی چەرموو

posted Nov 1, 2018, 10:28 AM by Mohanad Abdolelah Aziz

رۆژی چوار شەممە بەرواری (٢٠١٨/١٠/٣١) یاری کۆتایی خولی تاکی کورانی زانکۆی چەرموو قۆناغی دوو بۆ تۆپی سەرمێز بەرێوەچوو لە نێوان یاریزان (پێشین ریبوار) خوێندکاری کۆلێژی زانستە کرداری وتەندروستیەکان بەشی کومپیوتەر وپاڵەوانی خولی تاکی کورانی قۆناغی یەک ی زانکۆی چەرموو لە ساڵی رابردوو لەگەڵ یاریزان (موستفا محمد) خوێندکاری کۆلێژی کارگیری گشتی وبەرێوەبردنی سامانی سروشتی بەشی نەوت و گاز ، ویاریزان (موستفا محمد) توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت لەسەر ئاستی تاکی کورانی قۆناغی دووەمی زانکۆی چەرموو دوای سەرکەوتنی بەسەر یاریزان (پێشین ریبوار) بە ئەنجامی (٣×٢) گیم ، وئەنجامی گیمەکان بەم شیوە بوو (١١×٩) ، (٩×١١) ، (١١×٧) ، (٩×١١) ، (١١×٧). 

لە کۆتایی خولەکەدا بەڕیزان (م. بیستون محمد) سەرۆکی بەشی نەوت و گاز لە کۆلێژی کارگیری گشتی وبەرێوەبردنی سامانی سروشتی و (م. هێمن سەردار) بڕیاردەری بەشی کومپیوتەر لە کۆلێژی زانستە کرداری وتەندروستیەکان خەڵات ومەدالیا بەسەر یاریزانەکاندا دابەشکرد .

بەم ئەنجامەش هەردوو یاریزان (موستفا محمد) و (پێشین ریبوار) سەرکەوتن بۆ خولی کۆتایی لە پاڵەوانێتی کورانی زانکۆی چەرموو بۆ تۆپی سەرمێز لەسەر ئاستی تاکی کوران ، کە یەکەم ودووەمی قۆناغەکانی (یەک و دوو و سێ و چوار) دەگریتەوە.

Comments