NEWS‎ > ‎

یاریزان (محمد حوسێن) لەسەر ئاستی تاکی کورانی قۆناغی یەکەم توانی ببێتە پاڵەوانی خولی تۆپی سەرمێزی زانکۆی چەرموو

posted Nov 29, 2018, 2:03 AM by Mohanad Abdolelah Aziz

رۆژی چوار شەممە بەرواری (٢٠١٨/١١/٢٨) یاری کۆتایی خولی تاکی کورانی زانکۆی چەرموو قۆناغی یەک بۆ تۆپی سەرمێز بەرێوەچوو لە نێوان یاریزان (محمد حوسێن) خوێندکاری کۆلێژی کارگیری گشتی وبەرێوەبردنی سامانی سروشتی بەشی ژمێریاری لەگەڵ یاریزان (دانا نازم) خوێندکاری کۆلێژی پەروەردە و زمان بەشی ئنگلیزی ، ویاریزان (محمد حوسێن) توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت لەسەر ئاستی تاکی کورانی قۆناغی یەکەمی زانکۆی چەرموو دوای سەرکەوتنی بەسەر یاریزان (دانا نازم) بە ئەنجامی (٢×١) گیم ، وئەنجامی گیمەکان بەم شیوە بوو (٧×١١) ، (١١×٧) ، (١١×٦). 

لە کۆتایی خولەکەدا بەڕیز (م. هەژار قادر) سەرۆکی بەشی ژمێریاری لە کۆلێژی کارگیری گشتی وبەرێوەبردنی سامانی سروشتی  خەڵات ومەدالیا بەسەر یاریزانەکاندا دابەشکرد .

بەم ئەنجامەش هەردوو یاریزان (محمد حوسێن) و (دانا نازم) سەرکەوتن بۆ خولی کۆتایی لە پاڵەوانێتی کورانی زانکۆی چەرموو بۆ تۆپی سەرمێز لەسەر ئاستی تاکی کوران ، کە یەکەم ودووەمی قۆناغەکانی (یەک و دوو و سێ و چوار) دەگریتەوە.

Comments