NEWS‎ > ‎

یاریزان (بێرون لەتیف) لەسەر ئاستی تاکی کورانی قۆناغی سێیەم توانی ببێتە پاڵەوانی خولی تۆپی سەرمێزی زانکۆی چەرموو

posted Nov 6, 2018, 9:36 AM by Mohanad Abdolelah Aziz

رۆژی دوو شەممە بەرواری (٢٠١٨/١٠/٢٩) یاری کۆتایی خولی تاکی کورانی زانکۆی چەرموو قۆناغی سێ بۆ تۆپی سەرمێز بەرێوەچوو لە نێوان یاریزان (بێرون لەتیف) خوێندکاری کۆلێژی زانستە کرداری وتەندروستیەکان بەشی فیزیا وپاڵەوانی پاڵەوانێتی جوتی کورانی زانکۆی چەرموو لە ساڵی رابردوو لەگەڵ یاریزان (هاوکار عومەر) خوێندکاری کۆلێژی پەروەردە وزمان بەشی زانستەکان ، ویاریزان (بێرون لەتیف) توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت لەسەر ئاستی تاکی کورانی قۆناغی سێیەمی زانکۆی چەرموو دوای سەرکەوتنی بەسەر یاریزان (هاوکار عومەر) بە ئەنجامی (٣×١) گیم ، وئەنجامی گیمەکان بەم شیوە بوو (١١×٧) ، (١١×٨) ، (٩×١١)، (١١×٧) ، لە کۆتایی خولەکەدا بەڕیزان (د. بەختیار کەمال) راگری کۆلێژی زانستە کرداری وتەندروستیەکان  و (د. ڕەوەند نوری) سەرۆکی بەشی زانستەکان لە کۆلێژی پەروەردە و زمان خەڵات ومەدالیا بەسەر یاریزانەکاندا دابەشکرد .

بەم ئەنجامەش هەردوو یاریزان (بێرون لەتیف) و (هاوکار عومەر) سەرکەوتن بۆ خولی کۆتایی لە پاڵەوانێتی کورانی زانکۆی چەرموو بۆ تۆپی سەرمێز لەسەر ئاستی تاکی کوران ، کە یەکەم ودووەمی قۆناغەکانی (یەک و دوو و سێ و چوار) دەگریتەوە.
Comments