NEWS‎ > ‎

ئاگاداری بۆ سەرجەم یاریزانانی بەشداربن لە پاڵەوانێتی زانکۆی چەرموو بۆ فوتساڵ

posted Jan 13, 2019, 8:47 AM by Mohanad Abdolelah Aziz
بەهۆی سەرقاڵبوونی خوێندکارانی قۆناغی دووەم بەتاقیکردنەوەکان کەڕاستەوخۆ بەدوایدا پشووی کۆرسەکە دەست پێدەکات، وەسەرقاڵبوونی خوێندکارانی قۆناغی چوارەم بەمەشق وڕاهێنان(التطبیقات) کەسەرەتای مانگی داهاتوو دەست پێدەکات، وەبەهۆی ئەوەی پاڵەوانێتی زانکۆ بۆفوتساڵ کاریگەری لەسەر هەردوو قۆناغی ناوبراو دەبێت بڕیاردرابە: 
سازدانی دوو خولی فوتساڵی جیاواز، یەکەمیان خوێندکارانی قۆناغی یەکەم ودووەم تێیدا بەشداری ئەکەن بەیەک تیپ و بەنوێنەرایەتی بەشەکانیان و لەژێرناوی (پاڵەوانێتی سیسەتەمی پۆڵۆنی لەزانکۆی چەرموو بۆ فوتساڵ)، وە خولی دووەمیان خوێندکارانی هەردووقۆناغی سێ یەم و چوارەم بەیەک تیپ تێیدا بەشداری ئەکەن بەنوێنەرایەتی بەشەکانیان و لەژێرناوی (پاڵەوانێتی سیستەمی کلاسیکی لەزانکۆی چەرموو بۆ فوتساڵ)


Comments