NEWS‎ > ‎

هه لبژاردەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی چەرموو سەردەکەون بۆ یاری کۆتایی پاڵەوانێتی زانکۆ لە تۆپی پێ دا

posted May 15, 2017, 3:00 AM by Yaseen Raouf Mohammed   [ updated Jun 16, 2017, 1:27 PM by Mohanad Abdolelah Aziz ]

هه لبژاردەی توپی پێ ی ماموستايان و فەرمانبەرانی زانکۆی چەرموو سەرکەوتن بۆ ياری کوتايی لە پاڵەوانيتی زانکۆکە بۆ تۆپی پێ ئەمەش لە دوای ئەوسەرکەوتنەيەوە ديت کە بەسەر هه لبژاردەی توپی پێ کۆليجی کارگيڕی گشتی و سامانە سروشتی يەکان داديت کەبەجياوازی گۆل بە ليدانی سزا لە نيشانی سزاوە بەئەنجامی (٣-٠) لە دوای ئەوەی کاتی يارييەکە کۆتايی هات بەيەکسانيون (٥-٥) بۆ هه ردولا ، گوڵەکانی هه لبژاردەی ماموستايان و فەرمانبەرانی زانکۆ [ميسان محمد] (٢ گۆڵ) و [هاوکار رسول] (٢ گۆڵ) و [د. بارام احمد] (١ گۆڵ) ، لە کاتيکدا گۆڵەکانی هه لبژاردەی کۆڵيجی کارگيری گشتی و سامانەسروشتی يەکان ياريزانان [هه لکەوت محمد] (٣ گۆڵ) و [هه نەر عومەر] (١ گۆڵ) و [قوربانی حەسەن] (١ گۆڵ) ، بەم سەرکەوتنەش هه لبژاردەی ماموستايان و فەرمانبەران لە ياری کۆتايی پاڵەوانيتيەکەدا کە رۆژی (دووشەممە) ريکەوتی (٢٢|٥|٢٠١٧) دەکرێ بەربراوەی ياری نيۆان کۆليجی کارگيری گشتی و سامانەسروشتيەکان و کۆليجی پەروەردەی بنەرەتی ئيواران دە کەوتی کە لە روژی دووشەممە ريکەوتی (١٥|٥|٢٠١٧) ئەنجام دەدريت.



Comments