NEWS‎ > ‎

تیپی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ و زمان له‌ تیپی كۆلێژی كارگێڕی گشتی برده‌وه‌

posted Dec 4, 2018, 10:07 AM by Mohanad Abdolelah Aziz
له‌ یارییه‌كانی ده‌ستپێكی خولی تۆپی پێی زانكۆی چه‌رموو كه‌ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ (٢٠١٨/١٢/٤) كێبڕكێكانی پاڵه‌وانێتی زانكۆی چه‌رموو بۆ تۆپی پێ كه‌ سێ تیپ تێیدا به‌شداریكرد پاش كشانه‌وه‌ی تپیی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌، تیپی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ و زمان ڕووبه‌ڕووی‌ تیپی كۆلێژی كارگێڕی گشتی و سامانی سروشتی بوویه‌وه‌، تیپی كۆلێژی كارگێڕی گشتی له‌ تایمی یه‌كه‌م باشتر ده‌ركه‌وت پاش ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له‌(كمال بورهان و أحمد طاهر و جێگر سه‌رتیپ و ڕه‌وێن فایه‌ق) توانیان كۆنتڕۆڵی ناوه‌ڕاستی یاریگا بكه‌ن، به‌ڵام گۆڵپاڕێزی تیپی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ وزمان (هێڤین ئازاد) و به‌رگریكار(دانا نازم) ئاستێكی نایابیان پێشكه‌شكرد و ڕێگه‌یان نه‌دا گۆڵیان لێ تۆماربكرێ، له‌ تایمی دووه‌م ئاستی یارییه‌كه‌ گۆڕا پاش ئه‌وه‌ی ڕاهێنه‌ری تیپی كۆلێژی په‌روه‌رده‌و زمان (مروان أسعد) چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجامدا به‌تایبه‌ت به‌شداری پێكردنی هێرشبه‌ر (ئازاد حه‌سه‌ن) كه‌ سه‌ركردایه‌تی چه‌ند هێرشێكیان كرد بۆ سه‌ر گۆڵی كۆلێژی كارگێڕی به‌ڵام ئاستبه‌رزی گۆڵپارێز (مسته‌فا محمد) و به‌رگریكار (هێدی حه‌سه‌ن) توانیان هێرشه‌كان ڕابگرن هه‌تا خوله‌كی (٦٠) كه‌ هێرشبه‌ری گۆڕاو (ئازاد حه‌سه‌ن) توانی تاكه‌ گۆڵی یارییه‌كه‌ تۆماربكا پاش ئه‌وه‌ی یاری به‌ به‌رگریكاران و گۆڵپارێزكرد له‌ ناوچه‌ی سزای تپیی به‌رامبه‌ر، پاش ئه‌و گۆڵه‌ هه‌وڵه‌كانی تیپی كۆلێژی كارگێڕی هیچ سوودی نه‌بوو بۆ یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ و یارییه‌كه‌ به‌ بردنه‌وه‌ی تیپی كۆلێژی په‌روه‌ده‌ وزمان كۆتایی هات و توانیان یه‌كه‌م سێ خاڵی پاڵه‌وانێتی یه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنن.

Comments