NEWS‎ > ‎

تیپی بەشی (ژمێریاری) پاڵەوانێتی زانکۆی چەرموو بۆ فۆتساڵ بەدەستهێنا

posted Jun 29, 2018, 4:29 AM by Mohanad Abdolelah Aziz
تیپی بەشی (ژمێریاری) پاڵەوانێتی زانکۆی چەرموو بۆ فۆتساڵ بەدەستهێنا ، ئەوەیش لە دوای بردنەوەی بەرامبەر بەشی (کارگێری) کە بەجیاوازی گۆڵ بەلێدانی سزا لە نیشانی سزاوە بەئەنجامی (٣ × ٢) لە دوای ئەوە کاتی یارییەکە کۆتایی هات بەیەکسانی (٢ × ٢) بو هەردولا، گۆڵەکانی تێپی بەشی (ژمێریاری) لەلایان یاریزانان (هەڵکەوت محمد "١" گۆڵ) و(هونەر عومەر "١" گۆڵ) تومارکردن ، لە کاتێکدا گۆڵەکانی تێپی بەشی (کارگێری) لەلای یاریزانان (احمد طاهیر "١" گۆڵ) و (ساریاس محمد "١" گۆل) تۆمارکردن ،هەر وها گۆڵەکانی تێپی بەشی (ژمێریاری) بەلێدانی سزا لەلایان یاریزانان (هەڵکەوت محمد ، هونەر عومەر ، بەهمن ئاراز) تۆمارکردن و یاریزان (دڵیر احمد) تۆمارنەکرد ، لە کاتێکدا گۆڵەکانی تێپی بەشی (کارگێری) بەلێدانی سزا لەلای یاریزانان (قوربانی حەسەن ، جێگر سەرتیب) تۆمارکردن و یاریزانان (ساریاس محمد ، احمد طاهیر) تۆمارنەکردن .
لە کۆتایی یارییەکەدا بەڕێزان (د. بارام ئەحمد) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی ودارایی و (م. محمد نوزاد) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و هونەری و (م. هەژار قادر) سەرۆکی بەشی ژمێریاری جام ومەدالیایان بهسەر یاریزانەکاندا بەدابەشکرد.

Comments