NEWS‎ > ‎

تیپی بەشی زانست (قۆناغی چوار) خۆلی قۆناغەکانی چوارمی فۆتساڵی بەدەستهێنا

posted Nov 28, 2017, 10:12 AM by Mohanad Abdolelah Aziz   [ updated Dec 1, 2017, 8:01 AM ]
تیپی بەشی زانست قۆناغی چوار خۆلی قۆناغەکانی چوارمی فۆتساڵی لە زانکۆی چەرموو بەدەستهێنا ، ئەوەیش لە دوای بردنەوەی بەرامبەر بەشی ئنگلیزی قۆناغی چوار بەئەنجامی (٦×٥) ، گۆڵەکانی بەشی زانست لەلایان یاریزانان (هاوری نوری "٣" گۆڵ) و (دلشاد "٢" گۆڵ) و (ئاسو "١" گۆڵ)  تۆمارکردن ، لە کاتێکدا گۆڵەکانی بەشی ئنگلیزی لەلایان یاریزان (کەریم مەجید"٥" گۆڵ) تۆمارکرا.
بەم ئەنجامەش تیپی بەشی زانست قۆناغی چوار سەرکەوت بۆ خوولی کۆتایی لە پاڵەوانێتییەکانی قۆناغەکانی خۆێندنی زانکۆی چەرموو ، کە پاڵەوانێیتی یەکانی قۆناغەکانی (یەکەم ، دووەم ، سێیەم ، چوارەم) دەگرێتەوە.

Comments