NEWS‎ > ‎

تیپی بەشی نەوت وگاز (قۆناغی دووەم) خۆلی قۆناغەکانی دووەمی فۆتساڵی بەدەستهێنا

posted Nov 28, 2017, 9:48 AM by Mohanad Abdolelah Aziz   [ updated Dec 1, 2017, 7:59 AM ]
تیپی بەشی نەوت وگاز قۆناغی دووەم خۆلی قۆناغەکانی دووەمی فۆتساڵی لە زانکۆی چەرموو بەدەستهێنا ، ئەوەیش لە دوای بردنەوەی بەرامبەر بەشی فیزیا قۆناغی دووەم بەئەنجامی (١٠×١) ، گۆڵەکانی بەشی نەوت وگاز لەلایان یاریزانان (شکار مردان "٤" گۆڵ) و (کمال بورهان "٢" گۆڵ) و (محمد ئەحمد "٢" گۆڵ) و (کارزان قادر "٢" گۆڵ) تۆمارکردن ، لە کاتێکدا گۆڵەکەی بەشی فیزیا لەلایان یاریزان (بیرون لەتیف "١" گۆڵ) تۆمارکرا.
بەم ئەنجامەش تیپی بەشی نەوت وگاز قۆناغی دووەم سەرکەوت بۆ خوولی کۆتایی لە پاڵەوانێتییەکانی قۆناغەکانی خۆێندنی زانکۆی چەرموو ، کە پاڵەوانێیتی یەکانی قۆناغەکانی (یەکەم ، دووەم ، سێیەم ، چوارەم) دەگرێتەوە.

Comments