NEWS‎ > ‎

تێپی بەشی (فیزیا) نازناوی خولی سیستەمی کلاسیکی زانکۆی چەرموو بۆ فۆتساڵ بەدەستهێنا

posted Jan 30, 2019, 8:39 AM by Mohanad Abdolelah Aziz
رۆژی چوار شەممە رێکەوتی (٢٠١٩/١/٣٠) کۆتایی هاتنی خولی قۆناغی سێ وچوار(سیستەمی کلاسیکی) لە زانکۆی چەرموو بۆ فۆتساڵ ، وتیپی بەشی (فیزیا) نازناوی خولی سیستەمی کلاسیکی بەدەستهێنا دوای سەرکەوتنی بەسەر تێپی بەشی (نەوت وگاز) بەئەنجامی (١x٣) ، گۆڵەکانی تێپی بەشی (فیزیا) لەلایان یاریزانان (بێرون لەتیف "٢" گۆڵ) (سەرهەنگ حیدر "١" گۆڵ) تۆمارکردن ، لە کاتێکدا گۆڵەکی تێپی بەشی (نەوت وگاز) لەلای یاریزان (کەمال بورهان) تۆمارکرد.
لە کۆتایی خولەکەدا بەڕیزان (د. بارام احمد) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی چەرموو و(م. ئازاد رشید) راگری پەیمانگەی پەروەردەی وەرزشی چەمچەماڵ جام ومەدالیا بەسەر یاریزانەکاندا دابەشکرد .



Comments