NEWS‎ > ‎

سیستەمى دابەش کردنى بەشە زانستیەکانى مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانى بەشداربوو لە چالاکییە وەرزشیەکانى زانکۆ

posted Nov 1, 2017, 10:38 PM by Mohanad Abdolelah Aziz

١ـ  ڕێگاى وەرگرتنى خاڵەکان :

1- (١) خاڵ بۆ بەشدارى کردنى لە پاڵەوانێتى یارییە تاکییەکاندا.

2- (٣) خاڵ بۆ بەشدارى کردن لە پاڵەوانێتى یارییە تیپەکاندا.

3- (١) خاڵ بۆ سەرکەوتن لە هەموو پاڵەوانێتیە یارییە تاکییەکاندا.

4- (٣) خاڵ بۆ سەرکەوتن لە هەموو پاڵەوانێتیە یارییە تیپەکاندا.

5- (١٠) خاڵ بۆ بەدەستهێنانى پلەى یەکەم لە پاڵەوانێتیە یارییە تاکییەکاندا.

6- (٥) خاڵ بۆ بەدەستهێنانى پلەى دووەم لە پاڵەوانێتیە یارییە تاکییەکاندا.

7- (٢٠)خاڵ بۆ بەدەستهێنانى پلەى یەکەم لە پاڵەوانێتیە یارییە تیپەکاندا.

8- (١٠)خاڵ بۆ بەدەستهێنانى پلەى دووەم لە پاڵەوانێتیە یارییە تیپەکاندا.

9- (١٠)خاڵ بۆ هەموو یاریزانێک کە بەشدارى لەگەڵ تیپەکانى زانکۆ دەکات .

10- (٣) خاڵ بۆ هەموو خزمەتگوزارییەک کە پێشکەش ئەکرێت لە بەرژەوەندى چالاکییە وەرزشیەکان لە زانکۆ.

2ـ  ڕێگاى داشکاندنى خاڵەکان :

1- (١) خاڵ لە کاتى بەشدارى نەکردنى هەر یاریزانێک کە نوێنەرى بەشە زانستیەکەیە لە پاڵەوانێتى تاکدا .

2- (٣) خاڵ لە کاتى بەشدارى نەکردنى هەر یاریزانێک کە نوێنەرى بەشە زانستیەکەیە لە پاڵەوانێتى بە کۆمەڵدا .

3- (١) خاڵ بەهۆى بەد ڕەفتارییەکى سادە ( کارتى زەرد یان ئاگادارکردنەوە ).

4- (٣) خاڵ بەهۆى بەد ڕەفتارییەکى لۆند ( کارتى سور یان دەرکردن ).

5- (٥) خاڵ دەرچوون لە ڕەوشى وەرزشى .

3ـ  خەڵاتى هەڵسەنگاندن :

1- بەشە زانستیەکە بە دەستى ئەهێنێ کە زۆرترین خاڵى کۆکردۆتەوە (لەسەر کاس باشترین بەش ) لەگەڵ ئاراستەکردنى سوپاس نامە لەلایەن سەرۆکى زانکۆوە بۆ سەرۆکى بەش .

2- مامۆستایان و فەرمانبەران بەدەستى ئەهێنێ کە زۆرترین خاڵى کۆکردۆتەوە لەگەڵ بەدەستهێنانى سوپاس نامە لەلایەن سەرۆکى زانکۆوە .

3- ئەو خوێندکارەش کە زۆرترین خاڵى کۆکردۆتەوە (کاسى خوێندکار) بەدەست ئەهێنێت لەگەڵ سوپاس نامەدا لەلایەن سەرۆکى زانکۆوە .

Comments