NEWS‎ > ‎

رێنیمای شێوازی کردنەویی خولی فوتسال بۆ بەشەکانی لە زانکۆی چەرموو

posted Jan 11, 2019, 10:39 AM by Mohanad Abdolelah Aziz

١پێش راکێشانی تیروپشک ، تیپە بەشداربووەکان بەسەر سێ ئاستدا دابەش دەکرێن بەپێ ی ئەنجامەکانیان لە پاڵەوانیتی ساڵ رابردوودا بەم شێوەیەی خوارەوە :

 – ئاستی یەکەم  : ئەو تیپانە دەگریتەوە کە لە ساڵی پاردا چواری یەکەمیان بەدەستهێناوە کە ئەمانەن (ژمێریاری ، کارگێری ، دەروناسی و پەروەردە تایپەت ، نەوت وگاز)
 – ئاستی دووەم  : ئەو تیپانە دەگریتەوە کە گەیشتنە خولی (٨) لە پاڵەوانێتی ساڵی رابردوو کە ئەمانەن (ئنگلیزی ، زانستەکان ، کوردی ، تاقیگەی بزیشکی)
 – ئاستی سیێەم  : ئەو تیپانە دەگریتەوە کە لە پاڵەوانێتی ساڵی رابردوو نەگەیشتنە خولی (٨) یان بەشدار نەبوو کە ئەمانەن (کومپیوتەر ، فیزیا ، عەرەبی ، دەرمانسازی)
٢باڵەوانێتیەکان لەسەر ئاستی بەشە زانستی یەکانی زانکو دەبێت ، واتە هەموو خوێندکارێک لە قۆناغەکانی (یەکەم ودووەم وسیێەم وچوارمی) بەشەکان مافی بەشداربوونی لە تیپی بەشەکەیدا هەیه.
٣هەموو تیپێک لە (١٢) یاریزان و(٦) ئاسەرەکی و(٦) ی یادەگ تێپک دێت ، هەر بەشێک یاریکەرەکانی نەگەیشتنە ئەو ژمارەیە دەتوانێت ژمارەی یاریکەرەکانی لە یاریگا کەمتر لە (٦) بێت بەڵام بەمەرجێک لە (٤) یاریکەر کەمتر نەبێت.
٤لە کاتی ئامادەبوونی کەمتر لە (٤) یاریکەر لە یاریگا چ پێش دەستپێکردنی یاریەکە و چ لە کاتی یاریکردندا بەهۆی دەکردنی یاریکەریکەوە یا خود بەهوی پێکانەوە یان بەهوی ئامادە نەبوونەوە، ئەوا ئەو تیپە بە دۆر دادەنرێت.
٥هەموو تیپێک دەبێت پابە بەند بێت بە پۆشینی یەک جۆر جل ونابێت جلی جۆرا وجۆر لەبەر یکەن ، ئەگەر تیپێک جلیان نەبوو ، دەتوانن لە بەشی چالاکی وەرزشی وەرییگرن بەمەرجێک دوای تەواو بوونی یاریکەیان بێ کەم وکورتی بیگەرێننەوە ، لەکاتی نەگەراندنەوە وکەمی لە جلەکاندا ئەوا تیپەکە غرامە دەکرێت.
٦یاساکانی یاری تۆپی پێ لەم خولەدا جێ بەجێ دەکرێت جگە لە :
 – یاسای ئوف ساید جێ بەجێ ناکرێت.
 – ئالوگۆر کراوەیە ودیاری نەکراوە.
 – ئاوت بە پێ دەبێت.
 – هەموو فاولەکان جێگیرە وبەشێوەی راستەوخۆیە.
 – ئاگادارکردنەوە ودەرکردن بۆ یاریەکانی دواتر هەژمار ناکرێن.
 – ئەگەر تۆپەکە بە تۆری سەرەو وپەرژینی ئاسنین یاریگان کەوت ئەوا ئاوتە.
 – ماوەی یاریکە (٥٠) خولەکە دابەشی کراوە بەسەر دوو گێمدا لەگەل بشوەکی (٥) خولەکی.

Comments