NEWS‎ > ‎

پرۆگرامى ساڵانەى زانکۆى چەرموو بۆ چالاکى وەرزشى بۆ ساڵى (٢٠١٧ – ٢٠١٨ )

posted Nov 5, 2017, 8:25 AM by Mohanad Abdolelah Aziz

پرۆگرامى ساڵانەى زانکۆى چەرموو بۆ چالاکى وەرزشى بۆ ساڵى (٢٠١٧ ٢٠١٨ )

پاڵەوانێتیەکان و چالاکیە وەرزشیەکان کە بەشى چالاکى وەرزشى لە زانکۆى چەرموو دابەش دەکرێتە سەر سێ وەرزى خوێندن .

١ - وەرزى خوێندنى یەکەم (وەرزى پایز) :

لەڕۆژى یەک شەممە بەروارى  (٥ / ١١ / ٢٠١٧)  دەست پێ دەکات و ڕۆژى  چوارشەممە بەروارى  (٢٠ / ١٢ / ٢٠١٧ ) کۆتاى  دێت .

٢ - وەرزى خوێندنى دووەم (وەرزى زستان ) :

لەڕۆژى یەک شەممە بەروارى  (٧ /١ / ٢٠١٨)  دەست پێ دەکات و لەڕۆژى  چوارشەممە بەروارى  (٧ / ٣ / ٢٠١٨) کۆتاى دێت .

٣ - وەرزى خوێندنى سێ یەم (وەرزى بەهار) :

لەڕۆژى یەک شەممە بەروارى  (٢٩ / ٣ / ٢٠١٨)  دەست پێ دەکات و لەڕۆژى چوارشەممە بەروارى (١٣ / ٥ / ٢٠١٨)  کۆتاى دێت .

پاڵەوانێتى و چالاکى و یارییە وەرزشیەکان دابەشکراوەبە سەر سێ وەرزەى خوێندن بەم شێوەیە :

١ - پاڵەوانێتى تۆپى پێ :

لەسێ وەرزەى خوێندن ئەنجام دەدرێت بەم شێوەیە :

أ - پاڵەوانێتى فۆتساڵ لە یاریگاى کراوە : لە ماوەى وەرزى خوێندنى یەکەم (وەرزى پایز) ئەنجام دەدرێت  یارییەکان لەناو یاریگاى یانەى چەمچەماڵ (یاریگاى تارتان) ئەنجام دەدرێت ، هەر تیپێک لەناو یاریگادا لە ( ٥ ) یاریزان پێک دێت ، ڕێکخستنى ئەم پاڵەوانێتیە لەدوو قۆناغ پێک دێت لە قۆناغى یەکەمدا کێبڕکێ لە نێوان تیپى پۆلە یەک ئاستەکان لە هەموو بەشێک واتا تیپى پۆلى یەکەکان لە هەموو بەشە زانستیەکان لەگەڵ یەک یارى دەکەن ، هەروەها پۆلى دوو پۆلى سێ و پۆلى چوار ، ئەو تیپەى سەردەکەوێت بە پاڵەوانى هەموو پۆلەکان دەبێتە پاڵەوانى زانکۆ بۆ ئەو پۆلە ، بۆ نموونە تیپى پۆلى یەک لەبەشى (......) دەبێتە پاڵەوانى پۆلەکانى یەکەم ، وە تیپى پۆلى دوو لەبەشى (.....) دەبێتە پاڵەوانى پۆلەکانى دووەم لە زانکۆ . .......،  لەدواى ئەوە یەک تیپ لەهەموو پۆلەکان دەتوانێت بگاتە قۆناغى دووەم ، کەتێیدا کێبڕکێ لەنێوان تیپە براوەکانى پاڵەوانى هەر چوار پۆلەکە دەبێتە پاڵەوانى زانکۆى تیپى پۆلەکان .

ب - پاڵەوانێتى فۆتساڵ بۆ یاریگاى داخراو : لە ماوەى وەرزى خوێندنى دووەم (وەرزى زستان) ئەنجام دەدرێت یارییەکان لە یاریگاى حاجى داود ئەنجام دەدرێت ، هەر تیپێک لەناو یاریگا لە( ٧ ) یاریزان پێک دێت ، تیپى بەشە زانستیەکانى زانکۆ بەشدارى ئەم پاڵەوانێتیە دەکەن .

ج - پاڵەوانێتى تۆپى پێ لەیاریگا گەورەکان : لەماوەى وەرزى سێ یەمى خوێندن (وەرزى بەهار) ئەنجام دەدرێت ، یارییەکان لەیاریگاى یانەى چەمچەماڵ ئەنجام دەدرێت ، هەر تیپێک لەناو یاریگادا لە (١١) یاریزان پێک دێت ، تیپی کۆلێژەکانى زانکۆ بەشدارى ئەم پاڵەوانێتیە دەکەن .

٢ - پاڵەوانێتى بالە :

پاڵەوانێتى زانکۆ بۆ یارى بالە لەماوەى وەرزى یەکەمى خوێندن (وەرزى پایز) لەسەر ئاستى بەشە زانستیەکانى زانکۆ ئەنجام دەدرێت .

٣ - پاڵەوانێتى تۆپى دەست :

پاڵەوانێتى زانکۆ بۆ تۆپى دەست لەماوەى وەرزى دووەمى خوێندن (وەرزى زستان) ، لەسەر ئاستى بەشە زانستیەکان یاخود کۆلێژەکانى زانکۆ ئەنجام دەدرێت .

٤ - پاڵەوانێتى تۆپى باسکە :

پاڵەوانێتى زانکۆ بۆ تۆپى باسکە لەماوەى وەرزى سێ یەمى خوێندن (وەرزى بەهار) ، لەسەر ئاستى بەشە زانستیەکان یاخود کۆلێژەکانى زانکۆ ئەنجام دەدرێت .

٥ - پاڵەوانێتى یارى رەکتە  :

دابەش دەکرێتە سەر سێ وەرزى خوێندن بەم شێوەیە :

أ - پاڵەوانێتى تۆپى سەرمێز  : لەماوەى وەرزى یەکەمى خوێندن (وەرزى پایز) ئەنجام دەدرێت .

ب - پاڵەوانێتى ریشە  :لەماوەى وەرزى خوێندنى دووەم (وەرزى زستان) ئەنجام دەدرێت .

ج - پاڵەوانێتى تێنسى زەوى  : لەماوەى وەرزى خوێندنى سێ یەم (وەرزى بەهار) ئەنجام دەدرێت .

٦- پاڵەوانێتى یارییەکانی بەهێزکردن (قورسایی بەرزکردنەوە ، لەشی جوانی ) :

لەماوەى وەرزى یەکەمى خوێندن (وەرزى پایز) ئەنجام دەدرێت.

٧ -  پاڵەوانێتى هونەری شەرکردن (تایکواندۆ ، کاراتی ، جۆدۆ ، بۆکسێن ، پاڵەوانبازی ) :  

لەماوەى وەرزى دووەمى خوێندن (وەرزى زستان) ئەنجام دەدرێت .

٨ -  پاڵەوانێتى جومناستیک :

لەماوەى وەرزى دووەمى خوێندن (وەرزى زستان) ئەنجام دەدرێت .

 ٩ - پاڵەوانێتى یارییەکانی گۆرەیان ومەیدان :

لەماوەى وەرزى خوێندنى سێ یەم (وەرزى بەهار) ئەنجام دەدرێت .

١٠ - پاڵەوانێتى یارییەکانی بیری ودڵنەوایی :

لەماوەى بۆنەو ئاهەنگەکان ئەنجامە دەدرێت .

تێبینى

١ - لەکاتى بەشداریکردن کەمتر لە ( ٤ ) گروپ لە پاڵەوانێتى یارییەکان یان ( ٤ ) یاریزان لە هەموو جوری و وەزنێک لەپاڵەوانێتى یارییە تاکەکان هەڵئەوەشێتەوە لە پاڵەوانێتیەکە .

٢ - تۆمارکردنى ناوى بەشداربوان بەتۆمارێکى الیکترونی لەڕێگاى سایتى فەرمى زانکۆوە :

1 - www.charmouniversity.org

2 – Academics

3 – Centers

4 – Sport Centers

5 - Register

 

Comments