NEWS‎ > ‎

کۆلێژی پەروەردە وزمان نازناوی پاڵەوانێتی زانکۆی چەرمووی بۆ تۆپی پێ بەدەستهێنا

posted Dec 13, 2018, 11:52 AM by Mohanad Abdolelah Aziz   [ updated Dec 14, 2018, 3:36 AM ]
رۆژی چوار شەممە رێکەوتی (٢٠١٨/١٢/١٢) کۆتایی هاتنی پاڵەوانێتی زانکۆی چەرموو بۆ تۆپی پێ ، وتیپی کۆلێژی (پەروەردە وزمان) نازناوی پاڵەوانێتی زانکۆی چەرمووی بۆ تۆپی پێ بەدەستهێنا بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٨ - ٢٠١٩) پاش بردنەوەی یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە کە بەشێوەی خول ڕێکخرابوو لە تیپی کۆلێژی (زانستە کرداری وتەندروستیەکان) بەئەنجامی (٠x٣) ، سەرەتایی یارییەکە پەستانێکی زۆری بەخۆوە بینی لەلایەن تیپی کۆلێژی (زانستە کرداری وتەندروستیەکان) چونکە ئەیانزانی ئەگەر لەیارییەکە یەکسانبن یان بەگۆڵێکی بێبەرامبەر براوەبن ئەوا پلەی سێ یەم بەدەست ئەهێنن، یاریزانەکان زیاتر لە هەلێکی گۆڵ تۆمارکردنیان لەدەستدا، لەبەرامبەردا تیپی کۆلێژی (پەروەردە وزمان) پەنایان نەبردە بەر بەرگریکردن و وەڵامی تیپی بەرامبەریان بە هێرش بردن ئەدایەوە چونکە ئەیانزانی گەر بدۆڕێن واتە جامەکە لەدەست ئەدەن لەبەرژەوەندی تیپی کۆلێژی (کارگێڕی گشتی) ، هێرشەکانیان گۆڵی پێشکەوتنی بەرهەم هێنا لە خولەکی (٢٠) لەلایەن (جوتیار غازی) ودواتر (دانا نازم) ی هاوڕێی توانی بەگۆڵی دووەم سزای تیپی کۆلێژی (زانستە کرداری وتەندروستیەکان) بدات لەخولەکی (٣٠)، ئەمەش وایکرد بەزوویی نازناوەکە بۆخۆیان یەکلایی بکەنەوە و تیپی کۆلێژی (زانستە کرداری وتەندروستیەکان) بێ ئومێد بکەن سەرەڕای ئەوەی تیپی کۆلێژی (پەروەردە وزمان) لەدوای خولەی (٤٠) ی تایمی یەکەم بە (١٠) یاریزانەوەکە یارییەکەیان تەواوکرد پاش ئەوەی کاتپن (عەلی حەسەن) بەکارتی سوور کرایە دەرەوە، بەم جۆرە تایمی یەکەم بەپێشکەوتنی تیپی کۆلێژی (پەروەردە وزمان) کۆتایی هات بەئەنجامی (٠x٢) ، لەتایمی دووەمدا تیپی کۆلێژی (زانستە کرداری وتەندروستیەکان) نەیانتوانی سوود لەکەمی ژمارەی یاریزانەکانی تیپی بەرامبەر وەربگرن پاش ئەوەی یاریزان (بێرون لەتیف) لێدانێکی سزای لەدەست دا ، وە بەرلەوەی یارییەکە بەکۆتا بگات بەچەند خولەکێک یاریزان (ووریا محمد) گۆڵی سێ یەمی بۆ تیپی کۆلێژی پەروەردە تۆمارکرد و بەئەنجامی (٣×٠)  یارییەکە کۆتایی هات.وتیپی (کۆلێژی پەروەردە وزمان) توانی نازناوەکە بەدەست بهێنێ ، لەکۆتاییدا بەڕێز (د.بارام احمد) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ جام و مەدالیای بەسەر تیپەکان بەدوای یەکدا دابەشکرد ( کۆلێژی پەروەردەوزمان) و (کۆلێژی کارگێڕی گشتی) و (کۆلێژی زانستەکرداری وتەندروستیەکان) وبەڕێز (سۆران نصرالدین) لێپسراوی ڵقی چەمچەماڵ کومەڵی خوێندکارانی کوردستان خەڵاتە تاکەکەسییەکانی دابەشکرد کە (دانا نازم) خەڵاتی باشترین یاریزان و (هێڤین ئازاد) خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزیان وەرگرت لەتیپی کۆلێژی (پەروەردە و زمان) ، وەبەهۆی ئەوە سەرجەم گۆڵکاران تەنیا یەک گۆڵیان تۆمارکردبوو بۆیە تەنیا خەڵاتی جوانترین گۆڵ بەخشرا بە (جێگر سەرتیب) یاریزان تیپی کۆلێژی (کارگێڕی گشتی).

Comments