NEWS


یاری دۆستانە لە نێوان هەڵبژاردەی فۆتساڵی زانکۆی چەرمو لەگەڵ هەلبژاردەی پەیمانگەی کومپێوتەری چەمچەماڵ

posted Feb 24, 2019, 11:21 AM by Mohanad Abdolelah Aziz

لە ميانەى ئاماده‌كارى هەڵبژاردەی زانکۆی چەرموو بۆ بەشداربوون له پاڵه‌وانێتی زانكۆكانی عێراق بۆ فۆتساڵ كه‌له‌شاری (ناصریه‌) ئه‌نجام ئه‌درێت ، رۆژی یەک شەممە بەرواری (٢٠١٩/٢/٢٤) له یاری یه‌كی دۆستانه‌دا له‌ یاریگای په‌یمانگەی پەروەردەی وەرزشی چەمچەماڵ يارييەكى لەگەڵ هەڵبژاردەی په‌یمانگەی کومپێوتەری چەمچەماڵ ئەنجامدا ، هەڵبژاردەی زانکۆی چەرموو سەرکةوتنى بەدەستهینا بەسەر هەڵبژاردەی کومپێوتەر بەئەنجامى (٥×١) ، گۆڵەکانی تێپی زانکۆی چەرموو لەلایان یاریزانان (ئاراس توفیق "١" گۆڵ) و(کەمال بورهان "١" گۆڵ) و(عەلی حسن "١" گۆڵ) و(هونەر عومەر "١" گۆڵ) و(احمد طاهیر "١" گۆڵ).

ئاگاداری بۆ سەرجەم یاریزانانی تیپی فۆتساڵی زانکۆی چەرموو

posted Feb 22, 2019, 9:20 AM by Mohanad Abdolelah Aziz

هه‌موو یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی زانكۆی چه‌رموو بۆ یاری فوتساڵ ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ رۆژی یەک شه‌ممه‌ به‌رواری (٢٠١٩/٢/٢٤) كاتژمێر (١٢:٣٠) له‌یاریگای په‌یمانگای وه‌رزشی چەمچەماڵ ئاماده‌بن به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی یاری دۆستانه‌ به‌رامبه‌ر تیپی فوتساڵی په‌یمانگای کومپێوتەر چەمچەماڵ.

کاتی یاریەکانی پاڵەوانێتی زانکۆی چەرموو بۆ فوتساڵ رۆژی دوو شەممە رێکەوتی (٢٠١٩/٢/٢٥) دەست بێ دەکات

posted Feb 20, 2019, 5:29 AM by Mohanad Abdolelah Aziz

خولی سیستەمی پۆلۆنی (قۆناغی یەک ودوو)

رۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی (٢٠١٩/٢/٢٥)
١ - تێپی بەشی پەروەردە تایبەت × تێپی بەشی ژمێریاری [کاتژمێر ١١:٠٠] {یاریگای پەیمانگەی وەرزشی چەمچەماڵ}
٢ - تێپی بەشی ئنگلیزی × تێپی بەشی کومپیوتەر [کاتژمێر ١٢:٠٠] {یاریگای پەیمانگەی وەرزشی چەمچەماڵ}
٣ - تێپی بەشی عەرەبی × تێپی بەشی کوردی [کاتژمێر ١:٠٠] {یاریگای پەیمانگەی وەرزشی چەمچەماڵ}

تێپینی :
هەر تێپەێک لەکاتی یاری خۆی ئامادە نەبوو بەدۆڕاو بۆی ئەژمار دەکرێت .

یاری دۆستانە لە نێوان هەڵبژاردەی فۆتساڵی زانکۆی چەرمو لەگەڵ هەلبژاردەی پەیمانگەی وەرزشی چەمچەماڵ

posted Feb 16, 2019, 9:14 AM by Mohanad Abdolelah Aziz

لە ميانەى ئاماده‌كارى هەڵبژاردەی زانکۆی چەرموو بۆ بەشداربوون له پاڵه‌وانێتی زانكۆكانی عێراق بۆ فۆتساڵ كه‌له‌شاری (ناصریه‌) ئه‌نجام ئه‌درێت ، رۆژی چوار شەممە بەرواری (٢٠١٩/٢/١٣) له یاری یه‌كی دۆستانه‌دا له‌ یاریگای په‌یمانگەی پەروەدەی وەرزشی چەمچەماڵ يارييەكى لەگەڵ هەڵبژاردەی په‌یمانگەی پەروەدەی وەرزشی چەمچەماڵ ئەنجامدا ، هەڵبژاردەی په‌یمانگەی پەروەدەی وەرزشی سەرکةوتنى بەدەستهینا بەسەر هەڵبژاردەی زانكۆی چه‌رموودا بەئەنجامى (٦×٢) ، گۆڵەکانی تێپی زانکۆی چەرموو لەلایان یاریزانان (بیرۆن لەتیف "١" گۆڵ) و(ئازاد حسن "١" گۆڵ).

کاتی یاریەکانی پاڵەوانێتی زانکۆی چەرموو بۆ تۆپی سەرمێز رۆژی چوار شەممە بەرواری (٢٠١٩/٢/١٣) دەست بێ دەکات

posted Feb 10, 2019, 8:01 AM by Mohanad Abdolelah Aziz

جوری تاکی کچان 
١ - سروە فاخیر × ڕازاو رێبوار [بناری مەقان / نهومی سێ] کاتژمێر {١٢:٣٠} (یاری پێش کۆتایی)

جوری جوتی کوران 
١ - بێرون لەتیف & محمد موستفا × گەیلان وەهاب & رۆکان قادر [بناری مەقان / نهومی سێ] کاتژمێر {١٢:٤٠} 
٢ - ساکۆ عومەر & جێگر سەرتیپ × پێشین ڕێبوار & موستفا محمد [بناری مەقان / نهومی سێ] کاتژمێر {١٢:٥٠}

تێپینی :
هەر یاریزانێک لەکاتی یاری خۆی ئامادە نەبوو بەدۆڕاو بۆی ئەژمار دەکرێت .


خشتەی یارییەکانی خولی سیستەمی بۆلۆنی لە زانکۆی چەرموو بۆ فۆتساڵ

posted Feb 10, 2019, 7:07 AM by Mohanad Abdolelah Aziz

رۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی (٢٠١٩/٢/٢٤)
١ - تێپی بەشی دەرونناسی × تێپی بەشی ژمێریاری [کاتژمێر ١٢:٠٠] {یاریگای پەیمانگەی پەروەردەی وەرزشی چەمچەماڵ}
٢ - تێپی بەشی ئنگلیزی × تێپی بەشی کومپیوتەر [کاتژمێر ١:٠٠] {یاریگای پەیمانگەی پەروەردەی وەرزشی چەمچەماڵ}
رۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی (٢٠١٩/٢/٢٥)
١ - تێپی بەشی عەرەبی × تێپی بەشی کوردی [کاتژمێر ١٢:٠٠] {یاریگای پەیمانگەی پەروەردەی وەرزشی چەمچەماڵ}
٢ - تێپی بەشی نەوت وگاز × تێپی بەشی زانستەکان [کاتژمێر ١:٠٠] {یاریگای پەیمانگەی پەروەردەی وەرزشی چەمچەماڵ}
رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی (٢٠١٩/٢/٢٦)
١ - تێپی بەشی تاقێگەی بزیشکی × تێپی بەشی فیزیا [کاتژمێر ١٢:٠٠] {یاریگای پەیمانگەی پەروەردەی وەرزشی چەمچەماڵ}
٢ - تێپی بەشی کارگێری × تێپی بەشی دەرمانسازی [کاتژمێر ١:٠٠] {یاریگای پەیمانگەی پەروەردەی وەرزشی چەمچەماڵ}
رۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی (٢٠١٩/٢/٢٧)
١ - یاری ژمارەی (٧) [کاتژمێر ١٢:٠٠] {یاریگای پەیمانگەی پەروەردەی وەرزشی چەمچەماڵ}
٢ - یاری ژمارەی (٨) [کاتژمێر ١:٠٠] {یاریگای پەیمانگەی پەروەردەی وەرزشی چەمچەماڵ}
رۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی (٢٠١٩/٣/٣)
١ - یاری ژمارەی (٩) [کاتژمێر ١٢:٠٠] {یاریگای پەیمانگەی پەروەردەی وەرزشی چەمچەماڵ} (یاری پێش کۆتایی)
٢ - یاری ژمارەی (١٠) [کاتژمێر ١:٠٠] {یاریگای پەیمانگەی پەروەردەی وەرزشی چەمچەماڵ} (یاری پێش کۆتایی)
رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی (٢٠١٩/٣/٥)
١ - یاری ژمارەی (١١) [کاتژمێر ١٢:٠٠] {یاریگای پەیمانگەی پەروەردەی وەرزشی چەمچەماڵ} (یاری کۆتایی)

تێپی بەشی (فیزیا) نازناوی خولی سیستەمی کلاسیکی زانکۆی چەرموو بۆ فۆتساڵ بەدەستهێنا

posted Jan 30, 2019, 8:39 AM by Mohanad Abdolelah Aziz

رۆژی چوار شەممە رێکەوتی (٢٠١٩/١/٣٠) کۆتایی هاتنی خولی قۆناغی سێ وچوار(سیستەمی کلاسیکی) لە زانکۆی چەرموو بۆ فۆتساڵ ، وتیپی بەشی (فیزیا) نازناوی خولی سیستەمی کلاسیکی بەدەستهێنا دوای سەرکەوتنی بەسەر تێپی بەشی (نەوت وگاز) بەئەنجامی (١x٣) ، گۆڵەکانی تێپی بەشی (فیزیا) لەلایان یاریزانان (بێرون لەتیف "٢" گۆڵ) (سەرهەنگ حیدر "١" گۆڵ) تۆمارکردن ، لە کاتێکدا گۆڵەکی تێپی بەشی (نەوت وگاز) لەلای یاریزان (کەمال بورهان) تۆمارکرد.
لە کۆتایی خولەکەدا بەڕیزان (د. بارام احمد) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی چەرموو و(م. ئازاد رشید) راگری پەیمانگەی پەروەردەی وەرزشی چەمچەماڵ جام ومەدالیا بەسەر یاریزانەکاندا دابەشکرد .



کاتی یاریەکانی پاڵەوانێتی زانکۆی چەرموو بۆ فوتساڵ رۆژی چوار شەممە رێکەوتی (٢٠١٩/١/٣٠) دەست بێ دەکات

posted Jan 28, 2019, 8:54 AM by Mohanad Abdolelah Aziz

خولی سیستەمی کلاسیکی (قۆناغی سێ وچوار)

١ - بەشی ژمێریاری × بەشی کارگێری (یاریگای پەیمانگەی پەروەردەی وەرزشی چەمچەماڵ) [کاتژمێر ١٢:٠٠] {یاری پلەی سێیەم وچوارەم}
٢ - بەشی فیزیا × بەشی نەوت وگاز (یاریگای پەیمانگەی پەروەردەی وەرزشی چەمچەماڵ) [کاتژمێر ١:٠٠] {یاری کۆتایی}

ئەنجامی یارییەکانی خولی سیستەمی کلاسیکی زانکۆی چەرموو بۆ فۆتساڵ رۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی (٢٠١٩/١/٢٧)

posted Jan 27, 2019, 10:13 AM by Mohanad Abdolelah Aziz

١ - بەشی فیزیا × بەشی کارگێری
لە میانەی یارییەکانی خۆلی سیستەمی کلاسیکی زانکۆی چەرموو بۆ فۆتساڵ تیپی بەشی (فیزیا) سەرکوتنی بەدەستهینا لەسەر تیپی بەشی (کارگێری) کە بەجیاوازی گۆڵ بەلێدانی سزا لە نیشانی سزاوە بەئەنجامی (٦ × ٥) لە دوای ئەوە کاتی یارییەکە کۆتایی هات بەیەکسانی (٣ × ٣) بو هەردولا،  گۆڵەکانی تێپی بەشی (فیزیا) لەلایان یاریزانان (فریاد باقی "١" گۆڵ) (بادینان محمد "١" گۆڵ) و(بێرون لەتیف "١" گۆڵ) تۆمارکردن ، لە کاتێکدا گۆڵەکانی تێپی بەشی (کارگێری) لەلایان یاریزانان (قوربانی حەسەن "٢" گۆڵ) و(جێگر سەرتیب "١" گۆڵ) تۆمارکردن.
٢ - بەشی نەوت وگاز × بەشی ژمێریاری
لە یاری دووەم تیپی بەشی (نەوت وگاز) سەرکوتنی بەدەستهینا لەسەر تیپی بەشی (ژمێریاری) کە بەجیاوازی گۆڵ بەلێدانی سزا لە نیشانی سزاوە بەئەنجامی (٤ × ٣) لە دوای ئەوە کاتی یارییەکە کۆتایی هات بەیەکسانی (٢ × ٢) بو هەردولا،  گۆڵەکانی تێپی بەشی (نەوت وگاز) لەلای یاریزان (محمد احمد "٢" گۆڵ) تۆمارکرد ، لە کاتێکدا گۆڵەکانی تێپی بەشی (ژمێریاری) لەلای یاریزان (هەڵکەوت محمد "٢" گۆڵ) تۆمارکرد.

بەم ئەنجامەش هەردوو تێپی بەشی (فیزیا) و بەشی (نەوت وگاز) سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی لە خولی سیستەمی کلاسیکی زانکۆی چەرموو بۆ فۆتساڵ.

کاتی یاریەکانی پاڵەوانێتی زانکۆی چەرموو بۆ فوتساڵ رۆژی یەک شەممە رێکەوتی (٢٠١٩/١/٢٧) دەست بێ دەکات

posted Jan 22, 2019, 7:00 AM by Mohanad Abdolelah Aziz   [ updated Jan 22, 2019, 7:31 AM ]

خولی سیستەمی کلاسیکی (قۆناغی سێ وچوار)
١ - بەشی ژمێریاری × بەشی نەوت وگاز (یاریگای پەیمانگەی پەروەردەی وەرزشی چەمچەماڵ) [کاتژمێر ١٢:٠٠] {یاری پێش کۆتایی}
٢ - بەشی فیزیا × بەشی کارگێری (یاریگای پەیمانگەی پەروەردەی وەرزشی چەمچەماڵ) [کاتژمێر ١:٠٠] {یاری پێش کۆتایی}

1-10 of 144